پارتی مه‌رجی به‌شداری گۆران له حكومه‌ت ئاشكرا ده‌كات
یه‌كێك له كاروكرده‌وه‌كانی گۆڕان ئه‌وه‌بوو له‌دوای ساڵی 2013 قاچێكی له‌ناو حكومهتو قاچێكی له‌ناو موعاره‌زه‌دا بوو، بێگومان ئه‌مه‌ش به‌شێكه له سروشتی ههژموونخوازیو نیمچه ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، كه ئه‌مه‌ش دیسان له‌لایه‌ن ویست‌و سروشتی كه‌سه كاریگهرو فه‌رمانداره‌كانی گۆڕانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.
نوری حه‌مه عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند:” گۆڕان ئه‌گه‌ر بێته ناو حكومه‌ته‌وه، ده‌بێت به‌رپرس و كادره‌كانیان وه‌ك حكومه‌ت قسه بكه‌ن، به‌رگری بكه‌ن له‌و حكومه‌ته‌ی كه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا ئه‌و حكومه‌ته سه‌ركه‌وتوو نابێت و میلله‌تیش زه‌ره‌ر ده‌كات”.
له‌باره‌ی داواكاری گۆڕان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر كارنامه‌كه‌ی له‌ناو حكومه‌تدا كه گره‌نتی هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی، نوری حه‌مه عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌ڵێت: “به‌رنامه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌یه‌كتره‌وه نزیكه، خۆ ئه‌وان له‌وڵاتێكی دیكه‌و ئێمه‌ش له‌وڵاتێكی دیكه نه‌مانهێناوه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌موو به‌رنامه‌كان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بێت، بۆیه ئه‌وه نابێته مه‌رج و هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك له‌خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت، رێزی لێده‌گرین”.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له حكومه‌ت، نوری حه‌مه عه‌لی گووتی: هه‌ر حزبێك له‌هه‌ڵبژاردن براوه بێت و ئاماده‌ی به‌شداریكردن بێت له‌حكومه‌ت، وه‌كو پارتی زۆر ئاساییه سه‌ردانیان بكه‌ین، بۆیه هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه‌و بۆی هه‌یه كۆمه‌ڵیش به‌شداری حكومه‌ت بكات، به‌ڵام تائێستا ئه‌وان خۆیان یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه.
بزووتنەوەی گۆڕان كە لە 25ی تەمووزی 2009 بۆ یەكەمجار بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی كرد، بووە هێزی دووەم لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستاندا. لە هەڵبژاردنی 2013 بە بەدەستهێنانی كورسییەك كەمتر، پارێزگاری لە پلەی دووەمی خۆی كرد و بە دروشمی چوار ساڵی ئارام، بڕیاری دا بەشداریی لە حكومەت بكات بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و چوار وەزارەت (پێشمەرگە و دارایی و ئەوقاف و بازرگانی)، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 ژمارەی كورسییەكانی بۆ نیوە دابەزی.