ستیڤان دیمیستۆرا : به‌بێ كورد له‌ سوریا چاره‌سه‌ری سیاسی و ئاشتی به‌ دی نایه‌ت

ستیڤان دیمیستۆرا نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ، RTS ی سویسریی ڕایگه‌یاند:” نابێت ئەوەمان لە بیر بچێت، كورد لەسوریا بوونی هەیە و بە بێ ئەوان چارەسەری سیاسی و ئاشتی نایه‌ته‌ دی ، هاتنەدیی ئاشتی لە سوریا قورسە، بەڵام ئاشتی پێویستە، ناشبێت كوردان پەراوێزبخرێن.”

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا ، له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا گووتی :” نابێت ئەوە لەبیر بكرێت، ئەمریكا لەڕووی دیپلۆماتیكەوە درێژە بەو پرۆژەیە دەدات ،كشانەوەی ئەمریكای بۆ كورد قۆناغێكی قوورسه‌”.

ستیڤان دیمیستۆرا نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا ده‌شڵێت :”  تاوەكو چارەسەرییەكی هەمەلایەنە و گشتگیر بۆ شەڕی سوریا بەدی نەیەت، مەترسیی ئەوە هەیە كە داعش و گروپە جیهادییەكانی تر سەرلەنوێ لە سوریادا زیندوو ببنەوە.”

له‌باره‌ی ڕۆڵی ئێران و روسیاوه‌ دیمیستورا گوتیشی :” :” ئێران و روسیا هێزی سەرەكین، كە نەیانهێشت رژێمی ئەسەد بڕوخێت، رەنگە لە رووی جوگرافییەوە ئەسەد لە شەڕدا سەركەوتبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە كە لە وڵاتدا ئاشتی سەربكەوێت.”

Back to top button