شاسوار كه‌بابچی كه‌ناڵێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌

شاسوار عه‌بدولواحید خۆی وه‌كو فریادڕه‌س پیشان ده‌دات، به‌ڵام چیتر خه‌ڵكی سلێمانی  تێریان خواردووه‌ له‌و فریادڕه‌سانه‌، به‌پاڵ نه‌مانی متمانه‌ لای خه‌ڵك، كۆمه‌ڵێك گومان ده‌وری شاسوار كه‌بابچی یان داوه‌ كه‌ یان وه‌ڵامی نییه‌ بۆیان یان وه‌ڵامه‌كه‌ی هێنده‌ی تر گومانه‌كان زیاد ده‌كه‌ن.

شاسوار كه‌بابچی له‌ شاگردی كه‌بابخانه‌ و دوكانی ئه‌تارییه‌وه‌ بووه‌ خاوه‌نی چاڤیلاند و گوندی ئه‌ڵمانی ونالیا و زیس ئیس ئێن ئارتی! و له‌ شه‌وێكی قوماری لاس ڤێگاسدا به‌ چه‌ند چركه‌یه‌ك سه‌د هه‌زار دۆلار ده‌دۆڕێنێت!

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” شاسوار عەبدولواحید له‌ نێو گوندی ئه‌ڵمانی خەریکی دامەزراندنی کەناڵێکی دیکەی ئاسمانییە ، تایبەتە بە بەرنامەی منداڵان و فیلم کارتۆنی و ئێستا چەند تیمێک کار بۆ دیزاینکردن و ئامادەکاریی بەرنامە و پرۆگرامەکانی کەناڵەکە دەکەن و چاوەڕێ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە پەخش بکات .

کەناڵە نوێیه‌كه‌ی شاسوار كه‌بابچی بەناوی NRT 3   دەبێت و بیناکەی لەنێو پڕۆژەی گوندی ئەڵمانی و لە نزیک کەناڵی (NRT)یە.

ساڵانێكه‌ شاسوار كه‌بابچی مافی خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤی لاند ده‌خوات و سه‌رباری ده‌ هه‌زار واژۆ ئاماده‌ نییه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا و مافی خاوه‌ن پشكه‌كان بدات .

Back to top button