له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردندا چه‌ند سه‌رۆك به‌شێكی زانكۆی كه‌ركوك به‌هۆی كوردبونه‌وه لاده‌برێن

سەرۆكایەتی زانكۆی كەركووك له چوارچێوه‌ی به‌عه‌ره‌بكردندا چەند سەرۆك بەشێكی زانكۆكە كە به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردن لە پۆستەكانیان لا دەبرێن و عەرەب لە شوێنەكانیان دادەنرێت.
گۆڕانكاری لە سەرۆكی بەشەكانی كۆلێژی پەروەردەی زانكۆی كەركووك كراوه‌و تێیدا لە كۆی لە كۆی ئەو 9 سەرۆك بەشە، 5 سەرۆك بەشیان كورد بووە، بەڵام ئێستا 2 كەسیان كوردە و لە شوێن كوردەكانی دیكە عەرەب دانراون.
پێشتریش له كۆلێژه جیاجیاكانی زانكۆی كەركووك چەندین سەرۆك بەش كە كورد بوون لە پۆستەكانیان لا داوە و كەسانی عەرەب و توركمانی شیعە لە شوێنەكانیان دانراون.
لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کورد پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە دەست داوە و بە بریارێکی حکومەتی عێراق پارێزگارێکی سەپێنراوه‌و ھەزاران خێزانی کەرکووک ئاوارە بوون و ئەوانەیشی لە شوێنی خۆیان ماون بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوکێدان بە ھۆی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنیی ناوچه‌كه‌و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه له زیادبووندایه.