عێراق داوای كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان و بانگێشتكردنی عه‌بدولمه‌هدی و به‌رهه‌م ساڵح ده‌كرێت
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی ١٢ی ٢٠١٨ عەباس علێوی، ئەندامی هاوپەیمانیی ئیسڵاح لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی (ئەلمەعلومە)ی عێراقی ڕایگه‌یاند:” سەردانەکەی ترەمپ بۆ عێراق بۆ گەلی عێراق ”ئیستفزازی“ بووە، بۆیە دەبێت پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەمبارەیەوە ئەنجام بدات”.
ئەندامه‌كه‌ی هاوپەیمانیی ئیسڵاح لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی :” ئەندامانی پەرلەمانی عێراق داوا لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان دەکەن، بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی، بانگهێشتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرهەم ساڵح بکات، تاوەکوو وەڵامی پرسیارەکانیان بدەنەوە و ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو سەردانە بدەن”.
له‌ماوه‌ی مانگێكدا دوو كه‌سایه‌تی دیار‌و گرنگی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی عێراقییان كردووه‌و ئاماده نه‌بوون چاویان به به‌رهه‌م ساڵح بكه‌وێت ،یه‌كێكیان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌ویتریشیان سه‌رۆك بارزانی كه‌سایه‌تی و مه‌رجه‌عی باڵای كوردستان كه رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی كورده به جیهانی ده‌ره‌وه .
شەوی کریسمس دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێکی نهێنیی و رانەگەیێندراو گەیشتە عێراق و لە بنکەی ئاسمانیی ئەسەد لە ئەنبار لەگەڵ ژمارەیەک لە سەربازانی وڵاتەکەی کۆبووەوە.