مەحمود عوسمان: پەیەدە هەڵەیە كە رێگا نادات پێشمەرگەی رۆژ بگەرێتەوەو لە ناوچە عەرەبیەكان شەڕیان لە بری خەلك دەكرد
دوای سێ رێككەوتنی پارتەكانی رۆژئاوای كوردستانە و هەوڵەكانی هێز و لایەنە سیاسیە كوردستانیەكان و هەوڵی چەند وڵاتێكی دەرەوە, پەیەدە ئامادە نەبوو ئەو هێزەی پێشمەرگە كە لە باشوری كوردستان مەشقیان پێكراوە بگرێنەوە رۆژ ئاوای كوردستان, سیاسەتمەدارێكی ناسراوی كوردستان ڕای گەیاند، پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە) كە باڵی سووریای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یە، ”هەڵەیە“ ڕێ لە پێشمەرگەی ڕۆژئاوا دەگرێت، بچنەوە بەرگری لە خاكی خۆیان بكەن.
مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری ناسراوی كوردستان ڕاگەیاند، ”كەس حەقی نییە ڕێ لە پێشمەرگەی ڕۆژ بگرێت كە ئەوان كوردی سووریان و حەقی خۆیانە بەرگری لە خاكی خۆیان بگرن، پەیەدە هەڵەیە كە ڕێیان لێ دەگرێت و شتێكی خراپە. لەوەش هەڵەیە كە لەگەڵ ئەنەكەسە ڕێك ناكەون، دەبێت لەگەڵ ئەوانیش ڕێك بكەون، جا هەڵەی هەر كامیانە نازانم و دەبێ ڕێك بكەون“.
لەبارەی ڕازیبوونی پەیەدە بە گەڕانەوەی هێزەكانی ڕژێمی سووریا بۆ شاری منبج، ئەو سیاسەتمەدارە كوردە ڕای گەیاند: ”ئەمریكا و ڕووسیا و رژێمی ئەسەد و ئێران لە سووریادا هەن، ئەمریكا ئێستا دەڵێ دەردەچم، ئیتر رووسیا و ئەسەد ڕۆڵی سەرەكییان دەبێت. ڕووسییەكان پێیانوایە كە پێویستە ئەسەد بچێتە ئەو ناوچانە نەك توركیا بچێت. دیارە جەماعەتی پەیەدەش لەگەڵ ئەسەد پەیوەندی و گفتوگۆیان هەیە و لەگەڵ ڕووسەكانیش هەیانە. رەنگە ڕێككەوتنێك كرابێت تاوەكوو هێزەكانی ئەسەد بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە، ئەو كاتە ڕووسیاش بە هێزەكانی توركیا دەڵێت حكوومەتی ئەسەدی لێیە“.
مەحموود عوسمان گوتیشی: ”نابێ كورد لەگەڵ كورد ناكۆكی هەبێ، دەبێ لەگەڵ ئەنەكەسە ڕێككەوتنی هەبێت و پێشمەرگەی ڕۆژیش ڕێككەوتنیان هەبێ و بەرگری لە خۆیان بكەن و بتوانن لەناو سووریا هەندێك ماف بەدەست بهێنن“.
ئاماژەشی بەوە كرد كە پێویستە كوردەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە نێوان خۆیان هەوڵ بدەن چارەسەرێك بەبێ دەستێوەردانی دەرەكی بدۆزنەوە. كشانەوەی ئەمریكاشی لە سووریا بە كارێكی ”نائەخلاقی“ وەسف كرد و ڕەخنەی ئەوەی لە پەیەدە گرت كە نەدەبووایە لە ناوچە عەرەبنیشنەكانی وەك (ڕەققە و دێرەزوور) شەڕ لە دژی داعش بكەن. لەمبارەیەشەوە گوتی: ”خۆیان نەزان بوون لەم ڕووەوە“