فاح فەیاز نامەیەكی عادل عەبدولمەهدی گەیاندە بەشار ئەسەد, لە نامەكە دەڵێت ویستی وڵاتانی ناوچەكە لە پاراستنی سەروەری وڵاتەكەیان لە وڵاتانی دیكە بە هێزتر بوو

 

لەدوای ئەوەی ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی لە سوریا دەكرد, لە ئێستادا هێزەكانی رژێمی سوریا بەرەو ناوچە كوردستانیەكانی رۆژئاوای كوردستان جولەیان پێكراوە, لە دووای پێشهاتەنوێیەكان وهەولەكانی گەڕانەوەی سوریا بۆ نێو كۆمكاری عەرەبی عێراق وەك یەكەم وڵات سەردانی سوریا دەكات و لە رێگای فالح فەیاز نامەیەكی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیێندرایە بەشار ئەسەد.

فالح فەیاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و نامەیەكی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراقی گەیاندووەتە بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا.
سەرۆكایەتی كۆماری سووریا، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، ناوەڕۆكی نامەكە لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتە بۆ گرنگیدان بە بەردەوامی هەماهەنگی نێوانییان لەسەر ئاستە جیاوازەكان، بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەندی بە شەڕی دژە تیرۆر و هاوكاریكردن یەكدی هەیە لەو بارەیەوە، بە دیاریكراویش لە ناوچە سنوورییەكان.
بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی كۆماری سووریا، هەردوولایەن بیروڕایان لە بارەی پێشهاتەكانی ناوچەكە لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕ كردووە، سەرۆكی سووریاش دووپاتی لەوە كردووەتەوە، رووداوەكانی ناوچەكە ئەرێنین و ئێستا “ئاسایش و سەقامگیری بۆ زۆربەی شارەكانی سووریا و عێراق گەڕاوەتەوە.

سەرۆكایەتی كۆماری سووریا، دووپاتی لەوەش كردووەتەوە “ویستی گەلانی ناوچەكە بۆ پارێزگاری لە سەروەری وڵاتانییان، لە پیلانگێڕییە دەرەكییەكان بەهێزتربوو”.

بە گشتی وڵاتانی ناوچەكە لە هەوڵدان پەیوەندییەكانیان لەگەڵ حكوومەتی سووریا ئاسایی بكەینەوە، بەتایبەتیش ئێستا سوپاكەی ئەسەد گەڕاوەتەوە زۆربەی شارەكان، كە پێشتر لەدەست سوپای ئازاد و تەنانەت هێزە كوردییەكانیشدا بوون.

دوای بڕیارە لە ناكاوەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، بۆ كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سووریا، هاوپەیمانی سووریای دیموكراتیك (هەسەدە) بڕیاریدا ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان لەبەر هەڕەشەكانی توركیا چۆڵ بكەن و بیدەنەوە دەست سوپای ئەسەد، لە ئێستاشدا سوپای سووریا گەڕاوەتەوە منبج و پێشبینی دەكرێت بگەڕێتەوە چەند ناوچەیەكی دیكەی سنووریش .

سەرچاوە: RT

Back to top button