نزیكەی %60ی ئەمریكیەكان لە سەركردایەتی ترەمپ ناڕازین داوای دورخستنەوەی دەكەن
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك پەنجاو نۆ لە سەدی هاوڵاتیانی ئەمریكا داوای دەست لەكاركێشانەوە لە دۆناڵد ترەمپ دەكەن و خوازیاری وازهێنانی سەرۆكی وڵاتەكەیانن.
ڕاپرسیەكە لە ڕێگەی ئێنتەرنێتەوە ئەنجام دراوە تێیدا زۆرینەی بەشداربوان داوا دەكەن, ترەمپ لە پۆستەكەی دور بخرێتەوە یان بخرێتە ژێر چاودێری توندی كۆنگرێسەوە و بێ بۆچونی كۆنگرێس نەتوانێت بڕیار بدات لە بەرامبەر ئەوەدا چل و یەك لەسەدی بەشداربوان داوای بەردەوامی ترەمپیان كردووە لە پۆستەكەی بە تەواوی دەسەڵاتەوە.
هۆكاری ناڕەزایی هاوڵاتیانی ئەمریكا لە ترەمپ بۆ پێدانی پارە بە دوو كارمەندی ئافرەت دەگەڕێتەوە لە بەرامبەر بێدەنگ بونیان لە هەڵسوكەوتەكانی ترەمپ كە گێچەڵی سێكسی پێ كردوون