دوو ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵ دەستیان لەكاركێشایەوە
دوای ئەوەی كۆمەڵی ئیسلامی لە لایەن ئەندام و لایەنگرانی رەخنەی زۆری لێگرا, پێشوتریش چەند سەركردەیەك دەستیان لە كاركێشایەوە, ئەمڕۆ ، دوو ئەندامی دیكەی سەكردایەتی كۆمەڵ نامەی دەست لە كاركێشانەوەیان دایە مەكتەبی سیاسی حزبەكەیان چوونە مالًەوە.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) هەریەكە لە ئیسماعیل رەسوڵ و سەعید هەركی نامەی دەست لە كاركێشانەوەیان داوەتە حزبەكەیان، هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەی ئەم دوو بەرپرسە بۆ تاكڕەوی لە بڕیاردان لە نێو حزبەكەیان و هێنانە پێشەوەی كەسە نزیكەكانی ئەمیری كۆمەڵە.
یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی دەست لەكاركێشانەوەیان داواكاری چاكسازی لە حزبەكەیان بووە، لە بەرامبەر ئەمەشدا بەهۆی كێشە نێو خۆییەكان بۆ ماوەی 11 مانگ بودجەی مەڵبەندی هەولێری بڕاوە وەك سزایەك، دوای تەشەنەكردنی كێشەكان، ئەو دوو بەرپرسە چوونەتە ماڵەوە و مووچەكانیان بڕاوە، دواتر كەسێكی دیكە كارەكانی مەڵبەندی راییكردووە ئینجا بودجەكەیان گەڕاندووەتەوە.
بەپرسێكی ئەو حزبەش لەسەر دەست لەكاركێشانەوەیئەو دوو بەرپرسەیان دەڵێت: “بەهۆی كێشەی ناوخۆییە و لەسەر ئەم كێشانەش كۆدەبنەوە”.
لە ماوەی دوو هەڵبژاردندان حزبە ئیسلامییەكان لە جیاتی بەرزبوونەوەی ژمارەی كورسیەكانییان لە 17 كورسییەوە بۆ 12 كورسی دابەزی، بەرپرسانی ئەو حزبە ئیسلامییانەش دەست لە كاردەكێشنەوە، گوتەبیژی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان هۆكارەكەی بۆ نەبوونی بەرنامە و پڕۆژەی نیشتمانی دەگەڕێنێتەوە.
زیاتر لە سەدا 95 دانیشتووانی هەرێمی كوردستان پەیڕەوی ئایینی ئیسلام دەكەن، سێ حزبی ئیسلامیش لە گۆڕەپانی سیاسیدان، تەنیا توانیویانە دەنگی سەدا 12ی خەڵك بەدەستبهێنن، تا دێت جەماوەریشیان دادەبەزێت، كۆمەڵی ئیسلامیش یەكێكە لەو حزبانەی رووبەڕووی كێشەی ناوخۆیی بووەتەوە.