رێكه‌وتنی په‌یه‌ده‌ و به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر راده‌ستكردنی رۆژئاوایی كوردستان ئاشكرا ده‌بێت

پاش بریاری پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا و رۆژئاوایی كوردستان، پارتی یه‌كێتی دیموكراتی په‌یه‌ده‌ له‌گه‌ڵ مخابه‌راتی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ دیمه‌شق ده‌ستی به‌ دانووستاندن كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن داهاتووی ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریایی دیموكرات پارێزراوبێت و توركیا نه‌توانێت ئه‌و ناوچانه‌ی هاوشێوه‌ی عه‌فرین داگیر بكات”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له‌ شاندی ئه‌نجوومه‌نی دانووستاندن و دیالۆگی سوریی، ئاشكرای كردووه‌ به‌په‌یه‌ده‌ و په‌كه‌كه‌ له‌ دیمه‌شق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێكه‌وتوون، بۆ راده‌ستكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان به‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌م خاڵانه‌ی كه‌ رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌، بریتین له‌ تێكه‌ڵاوكردنی هێزه‌كانی سوریایی دیموكرات له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوشێوه‌ی حشدی شه‌عبی له‌ عێراق  كه‌ ئێستا دروست بوونه‌ و سه‌ر به‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌”.

حكومه‌تی سوریا ره‌زامه‌ندی داوه‌، كه‌ هێزه‌كانی ئاسایشی په‌یه‌ده‌ له‌ناو شاره‌كاندا، بخرێته‌ سه‌ر مخابه‌راتی سوریی، له‌ژێر فه‌رمانی مخابه‌راتی سوریی دابێت، هه‌روه‌ها حكومه‌تی سوریا هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌كانی خۆسه‌ری دیموكراتی و له‌ناو دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌ جێگایان ده‌كاته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها په‌یه‌ده‌ وه‌ك حزبێك له‌ حكومه‌تی سوریا به‌فه‌رمی ده‌ناسێنرێت و له‌ناو په‌رله‌مانی سوریادا جێگایان پێده‌درێت، هه‌روه‌ها سوریا ره‌زامه‌ندی داوه‌ كه‌ شاره‌كانی كوردستان تایبه‌ت مه‌ندیه‌كی شاره‌داری پێبدرێت”.

هه‌روه‌ها په‌یه‌ده‌ هاوكاریان بێت له‌وه‌ی رێگا به‌ هێزی كوردی نه‌دات له‌ناو شاره‌كانی رۆژئاوایی كوردستان بمێنه‌وه‌، چاڵاكی سیاسیان هه‌بێت”.

Back to top button