ئه‌و حكومه‌ته‌ی مه‌سرور بارزانی خستۆته لیستی تیرۆر (ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار) كه‌سی له میلله‌تی خۆی كوشتووه
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا دژی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، تا ئه‌مرۆ به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ركووت كردنی گه‌لی سوریا (1500000)ملیۆنێك و پێنجه‌سه‌د هه‌زار كه‌سی كوشتووه، زیاتر له 6 ملیۆن له‌گه‌لی سوریا ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بووه”.
هه‌روه‌ها سوریا له چواربه‌شی وڵات‌دا سێ به‌شی خاپوور و وێران بووه، ئه‌مه جگه له ئاماره فه‌رمیه‌كان سهرچاوهجیاوازهكان باس له كوژرانی زیاتر له ( دوو ملیۆن) كه‌س ده‌كرێت و جگه له ئاواره‌ی ناوه‌خۆی ده‌ربه‌ده‌ری زیاتر له 8 ملیۆن كه‌س ده‌كرێت”.
له ئێستادا ئه‌م رژێمه‌ی كه به‌ئاگرو ئاسن گه‌لی سوریا ده‌كوژێت، لیستێكی بڵاو كردۆته‌وه، كه ناوی 615 كه‌سایه‌تی و له 150 لایانی ناوه‌خۆی و ده‌ره‌كی خستۆته لیستی تیرۆره‌وه، كه لهرێزبهندهكاندا، ئوردن و سعودیه و لوبنان و كوێت و توركیا و هه‌رێمی كوردستان دێت، ناوی سه‌رۆك و كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌كانی ئه‌م وڵاتانه‌ی تێدایه”.