بزانه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف چی له‌باره‌ی فەتواکەی مه‌هدی ئه‌لسومه‌یده‌عی ده‌لێت
لە بەیاننامەکەدا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماژەی بە فەتواکەی مه‌هدی ئه‌لسومه‌یده‌عی کردووە کە گوتبووی، بەشداریکردنی موسڵمانان لە ئاهەنگەکانی کریسمس و سەری ساڵی نوێ حەرامە.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دەڵێت “ساڵانه لێره و له‌وێ چه‌ند ده‌نگێكی ناساز به‌رزده‌بنه‌وه، له‌بری باسی پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له په‌یڕه‌وكارانی ئایینیی مه‌سیح و قه‌بوڵكردنی به‌رامبه‌ر، ده‌ستده‌كه‌ن به هێرشكردنه سه‌ر بۆنه‌ی هاووڵاتییانی مه‌سیحی به چه‌ندین ده‌سته‌واژه و وشه‌ی برینداركار كه پێش هه‌ر شتێك پێچه‌وانه‌ی رۆح و ناوه‌ڕۆكی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه”.
دەقی بەیاننامەکە:
بسم الله الرحمن الرحیم
لَّا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی هه‌رێمی كوردستان
له‌باره‌ی رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌رعیسا سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت
له‌كاتێكدا كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر عیسا – سه‌لامی خوای له‌سه‌ر- ده‌كه‌نه‌وه و، جیهانیش به‌گشتیی له‌خۆ ئاماده‌كردنن بۆ پێشوازیی له‌هاتنی ساڵێكی نوێی زاینیی ، وه‌ك هه‌میشه ساڵانه لێره و له‌وێ چه‌ند ده‌نگێكی ناساز به‌رز ده‌بنه‌وه، له‌بری باسی پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له په‌یڕه‌وكارانی ئایینیی مه‌سیح و قه‌بوڵكردنی به‌رامبه‌ر ، ده‌ستده‌كه‌ن به‌هێرشكردنه سه‌ر بۆنه‌ی هاووڵاتییانی مه‌سیحی به چه‌ندین ده‌سته‌واژه و وشه‌ی برینداركار كه پێش هه‌ر شتێك پێچه‌وانه‌ی رۆح و ناوه‌ڕۆكی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه.
دواترینی ئه‌و ده‌نگه ناسازانه، قسه‌كانی مه‌هدی ئه‌لسومه‌یده‌عی به‌ناو موفتی وڵاتی عێراق بوو، كه له لێكدانه‌وه‌یه‌كی فه‌توا ئاسادا لێدوانێكی دژ به‌خۆشیی ده‌ربڕین به‌یادی له‌دایكبوونی عیسای پێغه‌مبه‌ر – سه‌لامی خوای له‌سه‌ر و، دژ به ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی زاینیی دا ، كه‌له هه‌مان كاتیش‌دا قسه‌كانی دژ به بنه‌ماكانی عه‌قڵ و لێبورده‌یی ئایینی بوون.
ئێمه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی هه‌رێمی كوردستان له روانگه‌ی باوه‌ڕی پته‌ومان به ئازادییه ئاینییه‌كان و به بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی ئایینداران و، پارێزگاریكردن له ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و، پاراستنی مافی پێكهاته ئیتنی و ئایینییه‌كانه‌وه و، به‌پشت به‌ستن به ئه‌زموونی دێرین زه‌مانی سه‌ركه‌وتووی پێكهوهژیانیی ئاشتییانه‌ی ئاینه‌كان له كوردستان و، ئه‌و یاسا و رێنماییانه‌ی له‌م باره‌یه‌وه كاریان پێده‌كه‌ین، به‌تووندی دژی لێدوانه‌كانی ناوبراوین و ئەم جۆرە بۆچوونە ھەڵانە بەتەواوەتی وەك بۆچونی گرووپی دڕندی داعشە، بۆیە داواش ده‌كه‌ین رێكاری یاسایی له به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چیدی ئه‌م جۆره كه‌سانه و ئه‌م جۆره فه‌توا نازانستییانه شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌به‌ر یه‌ك ههڵنهوهشێنن و بۆنه و یاده‌كانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له ده‌ریڕینی خۆشییه‌وه نه‌گۆڕن بۆ نانه‌وه‌ی شه‌ڕی تائیفی و فه‌وزای ئایینیی.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌شه‌وه ده‌ستخۆشیی له‌و داموده‌زگا و ده‌سته فه‌رمییه ئایینییانه‌ی عێراق ده‌كه‌ین كه خێرا هاتنه سه‌ر خه‌ت و به‌رائه‌تی خۆیان پیشاندا له گوته‌كانی ناوبراو، روونیان كرده‌وه كه گوته‌كانی ناوبراو ته‌نها گوزارشت لهتاكی خۆی ده‌كات نه‌ك پێكهاته ئایینیی و مه‌زهه‌بییه‌كه‌ی.
خوای گه‌وره ساڵی نوێ بكاته ساڵی زیاتری خێ رو خۆشیی بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تیی.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر 29/12/2018