زیانه‌كانی زۆر خواردنی گۆشتی سوور بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ

زۆر خواردنی گۆشتی سوور، لە تووشبوون بە چەند نەخۆشییەکی مەترسیدار نزیکت دەکاتەوە، بۆیەش پێویستە ئاگەدار بیت و ھەموو ڕۆژێک نەیخۆیت.

لە چەندان توێژینەوەی زانستی نوێ دەرکەوتووە، کە ئەو کەسانەی گیاخۆرن تەمەنیان لە گۆشت خۆرەکان درێژترە و ھەروەھا لەوانیش تەندروستییان باشترە، چونکە زۆر خواردن گۆشتی سوور چەند زیانێکی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە.

لێرەدا زیانەکانی گۆشتی سوور دەخەینە ڕوو، کە لە کاتی زۆر خواردنی گۆشتی سوور لەم زیانانە نزیک دەبیتەوە، ئەوانیش بریتین لە:

– ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە زیاتر دەبێت.
– تووشی ڕەقبوونی دەماری خوێنت دەکات.
– ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیی شەکرە زیاتر دەبێت.
– ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیی زەھایمەر “بیرچوونەوە” زیاتر دەبێت.

لەبەر ئەم ھۆکارانەی سەرەوەش، شارەزەیان و دکتۆرانی بواری تەندروستی بەردەوام ئامۆژگاری ھەموو کەسێک دەکەن لە زۆر خواردنی گۆشتی سوور دوور بکەنەوە.

 

Back to top button