ئه‌و هه‌ڵه کوشندانه‌ی زۆربه‌مان له‌کاتی شتنی دانه‌کانمان ئه‌نجامیده‌ده‌ین

گرنگیدان به دانه‌کان ته‌نها خۆی له شتنیدا نابینێته‌وه و ده‌بێت له‌و هه‌ڵانه ئاگاداربین زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت .
وه‌ک ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی مه‌یل ” له‌زاری پزیشک “مارک هیوز” ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئاسکراکردووه، زۆربه‌مان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له‌کاتی شتنی دانه‌کان ئه‌نجامیده‌ده‌ین .
1.شتنی دانه‌کان :
زۆربه‌مان پاش شتنی دانه‌کان به فڵچه ڕاسته‌وخۆ ئاو له‌ده‌ممان ڕاده‌ده‌ین و ئه‌مه‌ش کارێکی هه‌ڵه‌یه هه‌ویری ددان کاتی ده‌وێت هه‌تا کاری خۆی ده‌کات .
2. به‌کارهێاننای شه‌له‌ی پاک که‌ره‌وه‌ی دانه‌کان :
به‌کارهێنانی شله‌ی کحولی پاکردنه‌وه‌ی دانه‌کان پاش دان شتن زیان به‌خشه و ڕێژه‌ی به‌کتریاکان له دواتردا له‌ده‌م زیاد ده‌کات .
3. زمان :
زۆربه‌مان له‌کاتی شتنی دانه‌کان زمان پشتگوێ ده‌خه‌ین له‌کاتێکدا به گونجاوترین شوێنی ده‌م داده‌نرێت بۆ گه‌شه‌ی به‌کتریاکان و باشتر وایه فڵچه‌ی تایبه‌ت بۆ پاکردنه‌وه‌یه دابنرێت .
4. به‌کارهێنانی پێکهاته زیان به‌خشه‌کان :
به‌کارهێنانی هه‌ویری پاکردنه‌وی ددان له خه‌ڵوز له ئێستادا زۆر باوه و به‌ڵام خه‌ڵک به زیانه‌کانی نازانێت و مینای دانه‌کان لاده‌بات و توشی مه‌ترسی گه‌وره‌مان ده‌کات .