دەنکی ئەم میوەیە هەڵگری ژەهرە

هەندێک کەس ل سەر ئەو باوەڕەن کە دەنکەکانی سێو لە رووی دەرمانییەوە تایبەتمەندیی ئەوتۆیان هەیە، کەسانێکی تریش رەخنە لەم بۆچوونە دەگرن و پێیان وایە دەنکەکانی سێو مەترسیدارن، چونکە هەڵگری مادەیەکی کوشەندە و ژەهراویین بە ناوی (سیانید).

لەڕاستیدا زانستی پزیشکی سەلماندوویەتی سیانید مادەیەکی ژەهراوییە و نزیکە لە بنەماڵەی سیانۆر، کە ژەهرێکی  زۆر مەترسیدار و کوشەندەیە و مرۆڤ رووبەڕووی مەرگی کتوپڕ دەکات و لە خۆشبینانەترین حاڵەتدا زیان بە مێشک دەگەیەنێت، بەڵام هەمیشە مەترسیدار نییە، بەڵکوو کاتێک مەترسیدار دەبێت کە رێژەیەکی زۆر دەنکی سێو بخۆن.

جێی باسە دەنکەکانی میوەی گێلاس و کۆخیش هەڵگری مادەی سیانۆڕن.

 

Back to top button