هاندەرانی بەرشەلۆنە داوا دەكەن گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانانە بكەن؟

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی راپرسییەكی لەنێو هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەنجامداوە بۆ دیاریكردنی باشترین گرێبەستی نوێی یانەكەیان.

لە راپرسییەكەدا پرسیار لە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە كرابوو كە كامە یاریزانیان پێ باشترە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵیدا؟ زۆرترین دەنگەكانیش درابوون بە فرانكی دی یۆنگی ئەستێرەی یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی، ئەدریان رابیۆی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی لەگەڵ هاری كینی هێرشبەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی.

زۆرینەی هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەوەدابوون كە یانەكەیان گرێبەستی دی یۆنگ بەدەستبێنێ كە 15.33%ی دەنگیان بۆ ئەم ئەستێرە تەمەن 21 ساڵییەی یانەی ئەیاكس دابوو.

دوای ئەو رابیۆ توانیبووی دەنگی 14%ی هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ خۆی بەدەستبێنێ، دواتریش هاری كین 12%ی دەنگەكانی بردبووەوە بۆ شوێنگرتنەوەی لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگوایی.

هەر لە راپرسییەكەدا بەشێك لە هاندەران دەنگیان بە كیلیان مباپێ ئەستێرەی لاو و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان (7.33%) و ماتیاس دی لیخت بەگریكاری یانەی ئەیاكس (7.6%) دابوو.

Back to top button