به فه‌رمی جیرارد پیكێ ئه‌م یانه‌یه‌ی كڕی
جیرارد پیكێ به‌گركریكاری بارسێلۆنا به‌فه‌رمی یانه‌ی ئاندۆرای كڕی كه له خولی پله‌دووی كه‌ته‌لۆنیا ركابه‌ری ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ئاس بڵاویكردۆته‌وه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی یانه‌كه رازیبووه جیرارد پیكێ ببێته خاوه‌نی یانه‌كه و ئه‌م یاریزانه‌ی بارسا له‌به‌رامبه‌ردا بوون به خاوه‌نی ئاندۆرا بڕی200 هه‌زار یۆرۆ ده‌دات و به‌فه‌رمی ده‌بێته خاوه‌نی یانه‌كه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا بڵاوكرایه‌وه به‌رگریكاره ئیسپانیه‌كه ئه‌م یانه‌یه ده‌كڕێت، هه‌روه‌ها پیكێ ده‌بێته سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كۆسمۆز كه یانه‌ی ئاندۆڕا به‌ڕێوه ده‌بات.
پیكێ یه‌كه‌م یاریزان نییه یانه‌یه‌كی وه‌رزشی بكڕێت و پێشترین چه‌ندان ئه‌ستێره یانه‌یان له خوله جیاوازه‌كان كڕیوه له نێوانیاندا ده‌یڤد بێكهامی ئینگلیزی و رۆناڵدۆی به‌رازیلی.