ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه‌ی زۆرترین جار له‌سه‌ر ئایفۆن دابه‌زێنراون

كۆمپانیای ئه‌پڵ ناوی ڕیزبه‌ندیی ئه‌و به‌رنامە و ئەپڵیکەیشێنانەی بڵاو كرده‌وه كه له ساڵی 2018دا زۆرترین جار دابه‌زێنراون كه له‌نێویاندا به‌رنامه‌ی یوتیوب له پله‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه.
له رێزبه‌ندییه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ له دوای یوتوب هه‌ریه‌ك له به‌رنامه‌كانی ئینسگرام و سناپچات هاتووه كه زۆرترین جار دابه‌زێنراون.
ئه‌مساڵ رێزبه‌ندییه‌كانی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كان جیاواز بوو له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردووه، چونكه له ساڵی 2017 به‌رنامه‌ی یوتیوب له رێزبه‌ندی سێیه‌مین بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ هاته یه‌كه‌مین.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای ئه‌پڵ راشی گه‌یاندووه كه جگه له‌و 10 ناوه‌ی كه ئاشكرای كردووه، هه‌ندێكی ناوی به‌رنامه‌ی دیكه‌شی هێناوه كه رێزبه‌ندی یه‌كه‌مدا نین، به‌ڵام زۆرترین جار دابه‌زێنراون له‌وانه به‌رنامه‌ی( تیك توكی) چینی و گۆگڵ كرۆم و گۆگڵ فۆتۆرز.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش ناوی رێزبه‌ندیی 10 به‌رنامه‌كانن:
– یوتیوب
2- ئینستغرام
3- سناب چات
4- فیسبوك ماسنجر
5- فیسبوك
6- بتموجی
7- نیتفلیكس
8- كوكل ماب
9- جیمیل
10- سبوتیفای