بەوێنە.. لانە زەنگەنە بێ ماکیاژ دەردەکەوێت
لانە زەنگەنە، خانمە گۆرانیبێژی کورد، نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد، کە بۆ سەری ساڵی نوێی زایینی لەکوێ دەبێت.
لانە لە بەشی ستۆریسی ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، نوێترین وێنەی خۆی بڵاو کردەوە، وەک لە وێنەکەشدا دیارە، لانە لەنێو فڕۆکەدایە و بێ ماکیاژ دەرکەوتووە.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە ھەروەھا ئاشکرای کردووە کە دەچێتە (مەدرید)ی پایتەختی ئیسپانیا، سەری ساڵی نوێی زایینیش ھەر لەوێ بەسەر دەبات.
لانە زەنگەنە چەند ساڵێکە لە ئەورووپا دەژی، بڕوانامەی ماستەری لە بواری کارگێریدا ھەیە و وەک بەڕێوەبەری ھۆتێل لە ئەورووپا کاری کردووە، لە ھەرێمی کوردستانیش کۆمپانیاییەکی ھونەری دامەزراند، بەڵام دواتر کارەکانی وەستاند، (جوانییەکەت) ناوی دوایین بەرھەمی ھونەری لانە بوو، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیشە.