بزانه هه‌یفا چۆن هێرشی ده‌كاته سه‌ر.. نازانن كێیه
هه‌یفا وه‌هبی گۆرانیبێژی ناسراوی لبنانی، له نوێترین پۆسته‌كانیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپچات هێرشی كرده سه‌ر كه‌سێكی نه‌ناسراو و چه‌ند قسه‌یه‌كی نه‌شیاوی پێ گوت.
ماڵپه‌ڕی لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، هه‌یفا وه‌هبی گۆرانیبێژ و نمایشكاری ناسراوی لبنانی، له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپچات چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه میدیاكانی سه‌رسام كردووه و تا ئێسته كه‌سیش بۆی ده‌رنه‌كه‌وتووه ئه‌و هه‌موو تووڕه‌ییه‌ی هه‌یفا به‌رانبه‌ر كێیه.
له سناپهكانیدا هه‌یفا ده‌ڵێ: كه‌سێك هه‌یه، هه‌ر جارێك وێنه‌یه‌كی نوێ داده‌نێم جه‌ڵته لێی ده‌دا، ڕاسته‌وخۆ بوختان و سیناریۆیه‌كی نوێ و چیرۆكی ئه‌فسانه‌ییم وه‌ك نه‌خۆش بۆ دروست ده‌كات.
هه‌یفا خۆی له‌م قسه‌وباسانه بێ منه‌ت ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات كه كه‌سه‌كه‌ی به‌رانبه‌ری هیچی له ده‌ست نایه‌ت، بۆیه ئه‌میش هیچ گرنگییه‌ك به قسه‌كانی نادات و ده‌ڵێ: هه‌رچه‌نده باوه‌ڕیش ناكه‌م، به‌س نزا بكه خوا لێت خۆش بێت.. سوپاسی خوا ده‌كه‌م پێمه‌وه سه‌رقاڵن و هه‌رگیز خۆم به‌و شێوه‌یه به كه‌سه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كردووه.