پیلانی تیرۆرکردنی ترەمپ له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه ئاشکرا بوو
سه‌ركرده‌یه‌كی نزیك له موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ڵیت: سه‌درییه‌كان پلانیان داڕشتووه كاتێك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دێته بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار، بیكه‌نه ئامانج، به‌ڵام دواتر فه‌رماندراوه دان به‌خۆیاندا بگرن.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، جه‌لیل نوری سه‌ركرده‌ی نزیک له موقته‌دا سه‌دری رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندووە، سەدر زانیاریی هەبوو لەسەر سەردانەکە و فەرمانی ئامادەکاری بۆ تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای کرد.
جەلیل نوری ئاشکرای کردووە، کە گومانیان لە هەردوو سەربازگەی تاجی لە بەغدا و عەین ئەسەد لە ئەنبار هەبووە لەوەی دۆناڵد ترەمپ سەردانیان دەکات و لەهەردوو شوێنێش چەکداریان بۆ تیرۆرکردنی ترەمپ جێگیر کردووە و چاوەڕێی فەرمان بوون.
ئەو سەرکردەیەی رەوتی سەدر جەختی لەوە کردوەتەوە، کە دواتر موقتەدا سەدر فەرمانی کردووە کەس تەقە نەکات و ”دان بە خۆتاندا بگرن“، بۆیە تەقە لە سەرۆکی ئەمریکا نەکراوە.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 26/12/2018، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی نهێنی گه‌یشته بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار و سه‌ردانه‌كه‌ی نیگه‌رانی زۆری لای به‌رپرسه باڵاكانی عیراق درووستكرد، چونكه بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداریان بكاته‌وه‌و چاوی به هیچ به‌رپرسێكی باڵای عێراقی بكه‌وێت سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجامدا و گه‌ڕایه‌وه.