خواكورك ئهو ڤیدیۆیه بڵاودەكاتەوە كە بەھۆیەوە حكومەتی سوریا مەسروور بارزانی خستوتە لیستی تیرۆری خۆیەوە
حكومەتی سوریا، مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەخاتە نێو لیستی تیرۆری ولاتەكەیەوە و خواكورك ئەم ڤیدیۆیە بڵاو دەكاتەوە كە وای لە حكومەتی سوریا كردووە، بڕیارەكە بدات.
لە چەند مانگی داهاتوودا، مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە دەستنیشانکراوە بۆ سەرۆکایەتیکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی گەورە و کاریگەر لە نێو گۆڕانکارییەکان لە هاوکێشەکانی ناوچەکەدا دەگێڕێت و لە ئاستی هەرێمیش ئەو ڕۆڵگێڕانەی زانراوە، بۆیە لە ئێستاوە هەوڵی لەکەدارکردنی دەدرێت.
بەپێی گرتە ڤیدیۆیەك كە دەست (خواكورك) كەوتووە، كاتێك مەسرور بارزانی بە فەرمی سەردانی پەڕلەمانی ئەورۆپای كرد، یەكێك كە رۆژنامەنووسەكانی ئەورۆپا پرسیار لە مەسروور بارزانی دەكات “چیت ھەیە بۆ بەشار ئەسەد، من ھەفتەی داھاتوو دەچمە لایان و پێی دەگەیەنم” لە وەلامدا مەسروور بارزانی دەلێت: پرسیاری ئەوە لە بەشار ئەسەد بكە “بۆچی كوردانی سوریا ناسنامەیان نیە”.
ئەم پرسیارەی مەسروور بارزانی وەك پشتگیریەك بۆ كوردانی رۆژئاوا لێكدرایەوە چونكە تا ئێستا حكومەتی سوریا ئامادە نیە ناسنامە بۆ كوردانی دانیشتووی رۆژئاوای كوردستان دروست بكات و پێیان وایە كورد لەوێ پەنابەرن.