ئەنجێلینا جۆلی له داهاتوودا به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كات
ئەنجێلینا جۆلی، ژنە ئەكتەری خاوەن خەڵاتی ئۆسكارو باڵیۆزی نیازپاكی كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ، لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ رادیۆی “BBC”ـی بەریتانی،لە بەرنامەی “Today”ـی ئاشكرای كرد، بەنیازە لە داهاتوودا بەشداری لە پرۆسەی سیاسی‌دا بکات.
ئەنجێلینا جۆلی، ژنە ئەكتەری خاوەن خەڵاتی ئۆسكارو باڵیۆزی نیازپاكی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، لە وەڵامی پرسیاری BBCـی به‌ریتانی لە بارەی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی سیاسی گوتی: “جارێ باشتر وایە لەمبارەیە بێدەنگ بمێنمەوە”، بە پێكەنینەوەش دەڵێت: “هەمووجار باسی ئەوەم کردووە لە هەرشوێنێک پێویستیان بە من بێت دەڕۆم، هەرچەندە نازانم کەسێکی باشم بۆ سیاسەت یان نا، بەڵام هەموو جار بە گاڵتە گوتومە کەس نازانێت چیم لە هەگبەدایە”.
ئەنجیلینا جۆلی دەشڵێت: “ئەگەر لەگەڵ حکوومەت کار بکەم، لەگەڵ هێزە سەربازییەکانیش دەتوانم کار بکەم، لە شوێنێ باشدام و دەتوانم زۆر کاریتریش ئەنجام بدەم بەبێ ئەوەی پلە و پۆستم هەبێت یان ئەو کارە پەیوەندی بە من و سیاسەتەکانمەوە بێت”.
له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ئەنجێلینا جۆلی، ژنە ئەكتەری خاوەن خەڵاتی ئۆسكارو باڵیۆزی نیازپاكی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و دواتر چووه كه‌مپى دومیز و ستایشى هه‌رێمى كوردستانى كرد و به نموونه‌ى پاراستنى په‌نابه‌رانى وه‌سف كرد.