د.كه‌مال كه‌ركوكی : دژی لادانی رێبوار تاڵەبانین و پێویسته‌ له‌ شوێنی خۆیدا بمێنێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ی12ی 2018 لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی کەرکووك لە ھەولێر لە کۆبوونەوە.

له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا د.كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك – گه‌رمیان ، ڕایگه‌یاند : ” ئەوانەی كەركوكیان رادەستی حەشدی شەعبی و لایەنەكانی دیكە كرد ئەوان بەرپرسن لەو دۆخەو پیویستە ئه‌و سەربازگە گەورەیە لابدرێت و لایەنی ئەمنی رادەستی پاریزگاری كەركوك بكرێتەوە”.

به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك- گه‌رمیان گوتیشی :”  “پێویستە دۆخەكە بەزوترین كات ئاسایی بكرێتەوە و بەهەموو شێویەكیش دژی لادانی رێبوار تاڵەبانی لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پاریزگاری كەركوك بە وەكالەت و پێویستیشە لە شوێنەكەی خۆیدا بمێنێتەوە”.

له‌باره‌ی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه‌ کەمال کەرکووک ده‌شلێت : “دەستنیشانکردنی پارێزگار هیچ سوودێکی نابێت چونکە مەلەفی ئەمنی لای پارێزگا نییە و کەرکووک بووەتە سەربازگەیەکی گەورە”.

پێش کۆبوونەوەکە شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا گووتی:” بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بانگهێشتی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کردووە، تاوەکو ئەمڕۆ لەسەر ئەو پرسە کۆببنەوە”.

كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌  هه‌ولێر، هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، یه‌كگرتووی ئیسلامی، حزبی شیوعی كوردستان، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و پارتی چاكسازی توركمان به‌شدارییان تێدا كرد .

 

نوێده‌كرێته‌وه‌ ….

Back to top button