پارتی : ده‌نگۆی ئه‌و قسانه و ئه‌و هه‌واڵانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه‌و راست نین
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ده‌نگۆی لابردنی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی، روونكردنه‌وه ده‌دات و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: گۆڕانكاریی له‌و جۆره به‌كۆنگره ده‌كرێت.
نوری حه‌مه عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌ی ده‌نگۆی لابردنی فازڵ میرانی له پۆستی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی راگه‌یاند:” ئه‌و قسانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه‌و راست نین، چونكه ئه‌و جۆره گۆڕانكارییانه مه‌گه‌ر كۆنگره بیكات”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی:” به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی باسی هیچ جۆره گۆڕانكارییه‌ك نه‌كراوه‌و ئاگاداری نین”.
هه‌ندێك له‌میدیاكان هه‌واڵێكی چهواشهكارانهیان له‌باره‌ی لابردنی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوكردووته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی شێواوی خۆیان گه‌رم بكه‌ن .