به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئاماری ڕوداوەكانی ساڵی 2018ـی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ یەك شەممە 30ی12ی 2018 سەركەوت ئەحمەد گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەساڵی 2018دەدا 62 تاوانی كوشتن و 63 حاڵەتی خۆكوشتن و 281 حاڵەتی هەوڵی كوشتن و 10 حاڵەتی كوشتنی بەهەڵە تۆمار كراوون.

گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتیشی: 1677 حاڵەتی شەڕكردن و 28 حاڵەتی خۆسوتاندن و 1207 هەڕەشەكردن و 22 حاڵەتی ساختەكردنی مۆرو هێما و 10 حاڵەتی ساختەكردنی پارە تۆمار كراوە.

سەركەوت ئەحمەد گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: لەهەمان ساڵدا 678 حاڵەتی فێڵكردن لەهاوڵاتیان و 343 حاڵەتی هەڵگرتنی چەك و 248 حاڵەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی تۆمار كراون.

گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد: لە كەیسی گیان لەدەستدانی سێوان قادردا دادگا بە شێنەیی كارەكانی دەكات و پێدەچێت كاتێكی زیاتری بوێت چوونكە ئەوە كاری دادگایە و نابێت پەلەی تێدا بكرێت و پشكنینێك بۆ تەرمەكان كراوە كە پێدەچێت سێ مانگی بوێت تا ئەنجامەكەی دەردەچێت، دواتریش دەبێت دادگا لەبارەی ئەنجامەكەوە بڕیار بدات.

لەبارەی تەقەكردن لەپزیشكەكەی سلێمانییەوە، ئەوەی خستەڕوو: كەیسی تەقەكردن لە دكتۆر كەمال لە لێكۆڵێنەوەدایە و تۆمەتبارەكە دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.

 

Back to top button