فالح فه‌یاز سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د كۆده‌بێته‌وه‌

فالح فه‌یاز ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ردانی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریای كردووه‌و په‌یامی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یاندووه‌ته‌ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا .

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا ئاشكرای كرد كه‌ فالح فه‌یاز ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق په‌یامێكی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌سه‌د و داوای هاوكاری بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆری لێ كردووه‌ .

سوریا له‌ هه‌وڵدایه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ئاسایی بكاته‌وه‌ ، سه‌ردانی عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی سودان و كردنه‌وه‌وی باڵێویزخانه‌ی ئیمارات له‌ دیمه‌شق و نزیكبونه‌وه‌ی به‌حره‌ین له‌ سوریا له‌ چواچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئاسایی بونه‌وه‌ی دۆخی سوریا و وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ژمار ده‌كرێت .

Back to top button