بە پێی پێشبینیەكانی لە ساڵی 2019 بەشێك لە وڵاتە عەرەبیەكان رووبەرووی دابەش بوون دەبنەوە
لەماوەی هەشت ساڵی رابردوو رۆژ هەڵاتی ناوەڕاست خراپترین ناوچەی ژیان بوونە, كە بە هۆی شەڕو ناككیەكان زۆرترین قوربانیەگیانیەكانی تێد بیندراوە, لە ئێستادا زۆرترین وڵاتی عەرەبی رووبەرووی توندو تیژی ئالۆزی بوونە, بەگەڕانەوە بۆ رووداوەكانی ساڵی رابردوو, ئەكادیمییەكی عەرەب لە فەرەنساوە رایدەگەیەنێت، كە لە ساڵی ئایندەدا، وڵاتانی عەرەبی بەرەو دابەشبوون و مملانێی زیاتر دەچن.
خەتار ئەبودیاب، مامۆستای زانستە سیاسییەكان و توێژەر لە سەنتەری جیۆپۆلەتیكی نێودەوڵەتی لە پاریس، لە وتارێكدا، كە لە ماڵپەڕی (ئەلعەرەب) بڵاوی كردووەتەوە، پێشبینییەكانی بۆ ساڵی 2019 خستووەتە روو.
خەتار ئەبودیاب وڵاتانی عەرەبی بە ”پیاوە نەخۆشەكە“ ناودەبات و پێی وایە لە قۆناغی داهاتووش توانای چارەسەركردنی كێشەكانیان نییە و بەرەو دابەشبوونی زیاتر دەچن.
ئەو ئەكادیمییە عەرەبە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەنداوی عەرەبی بە سەنتەری كێشە گەورەكانی جیهان داناوە و رایگەیاندووە، لە ئەنجامی یەكلابوونەوەی كێشەكانی ئەو ناوچانە، رەنگە تەرازووی هێزە جیهانییەكان بگۆڕێن و سیستەمێكی نوێی جیهانی سەرهەڵبدات.
خەتار ئەبودیاب بە باسكردنی كاریگەریی سزاكانی سەر ئێران و ئەو رووداوانەی لە سوودان، فەلەستین، سووریا، لوبنان و یەمەن دەگوزرێن، رایگەیاندووە، ئەگەری شەڕی ناوخۆیی زیاتر و جەنگی بە وەكالەتی لایەنەكانی ئەو وڵاتانە، زیاتر دەبێت.
ئەبودیاب ئاماژەی بەوەش كردووە، كە داڕشتنەوەی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەساڵی 2011ـەوە دەستی پێ كردووە و تا ئەمساڵیش بەردەوام بوو، ”پێناچێ لە 2019ش دارشتنەوەكە تەواو بێت“.
لەبارەی رەوشی زلهێزەكانی جیهانەوە، ئەو توێژەرە عەرەبە رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا شكستی هێناوە لە ئیدارەی وڵاتەكەی و ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی رووسیاش لە دەرەوە سەركەوتوو بووە، بەڵام لە ناوخۆدا ئاستی جەماوەرێتی دابەزیوە، كەچی شی جینگ پینگی سەرۆكی چین، توانیویەتی وڵاتەكەی بەهێز و پارێزراو بكات.