شاخەوان عەبدوڵڵا: لەگەڵ یەكێتی لەكەركووك مامەڵە ناكەین چونكە ئەوان خیانەتیان كردووە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لە بارەی دۆخی كەركووك لە بارەگای سەرەكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە جگە لە یەكێتی زۆربەی هێزەكانی دیكە ئامادەبوون, ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت كە لە بارەی دۆخی كەركووك لەگەڵ یەكێتی دانەنیشتون چونكە ئەوان خیانەتیان كردووە.

شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ئێمە داوەتی یەكێتیمان لە كەركووك بۆ كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان نەكردووە، چونكە ئەو برادەرانەی لە كەركووكن، خیانەتیان كردووە و ئەوان هۆكاری ئەوەن رەوشی كەركووك بەم رۆژە بگات و كەی خەڵكی دڵسۆز و نیشتمان پەروەر هاتنە سەر شانۆكە، لەگەڵیان دادەنیشین.

 

شایەنی باسە, ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنەكە كۆنووسێكیان ئامادە كردووە و بڕیارە لە 8ی كانوونی دووەم/ یەنایری 2019 بڕیاری لەسەر بدرێت.

Back to top button