لەبەر ئەوەی بڕیاری بەرزكردنەوەی ئاڵایی كوردستانی لە كەركووكدا یەكێتی هەوڵی دورخستنەوەی رێبوار تاڵەبانی دەدات
دوای ئەوەی كەركووك لە هۆی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری یەكێتی لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیركرا, بەپیی بەلگە نامە بەدەستی (خوا كورك)گەیشتووە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە هاوكاری بەشێك لە عەرەب و توركمانەكان، لە هەوڵی دوورخستنەوەی رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكە.
لە بەڵگەنامەكەدا هاتووە كە یە یەكێتی لەگەڵ عەرەب و توركمانەكانی كەركووك رێككەوتووە كە رێبوار تاڵەبانی لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دوربخاتەوە پێشوتریش لە سەر سكالایەكی راكان سەعید و یەكێتی دادگایەكی كەركووك بڕیاری دەستگیركردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی دەركرد.
لە بەرامبەردا, رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رایگەیاند، دوو برادەری یەكێتی واژوویان لەسەر ئەو داوایە كردووە و پێویستە یەكێتی بڕیاری خۆی لە بارەیانەوە بدات.
هەروەها گوتیشی: ئەو دوو برادەرە بە هەڵەدا چوونە و ئەگەر ئەوە بڕیاری یەكێتی بێت، چیتر لیستێك بە ناوی برایەتی كەركووك نامێنێت.
سەرۆكی ئەنجمەنی پارێ.گای كەركووك دەشلێت: ئەوان بەڵێنیان دابووە خەڵكی یەكێتی و ئێستا چەواشەیان دەكەن، چونكە عەرەب و توركمان ناهێڵن پارێزگاری شارەكە كورد بێت و توركمان بۆ خۆیان داوای دەكەن.
رێبوار تاڵەبانی داواشیكرد، یەكێتی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەو دوو برادەری روون بكاتەوە و گوتیشی: هیوادارین یەكێتی لە ریزی برایەتی كەركووك دەرنەچێت.