گه‌وره‌ترین په‌یكه‌ر بۆ كه‌مانه‌كه‌ی دلشاد محه‌مه‌د دروست ده‌كرێت

خواكوڕك

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 5/11/2016 كاتژمێر 3ی ئێواره‌ له‌ له‌ رێوره‌سمێكدا کەمانێکی گەورە کە بە کەمانی هونەرمەندی موزیکژەنی کورد دڵشاد مەحەممەد سەعید ناسێندراوە له‌یه‌كێك له‌پاركه‌كانی شاری دهۆك پەردەی لەسەر لابدرێت.

رێوره‌سمه‌كه‌ لەلایەن سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و بە چاودێری پارێزگاری دهۆک، فەرهاد ئەتروشی لە پارکی کەڤوک لە شاری دهۆک بەرێوەدەچێت.

په‌یكه‌ری كه‌مانه‌كه‌ لەلایەن کۆمپانیا ئەکوا ماکسی و کورد زووم بەرهەمهاتووە و رێزگرتنێکە لە کار و بەرهەمەکانی دڵشاد مەحەممەد سەعید.

موزیکژەن و ئاوازدانەری کورد دلشاد محه‌مه‌د سه‌عید، خاوەنی چەندین بەرهەمی ناوازەیە و بەم دواییە دوو سه‌مفۆنیا و شاکاری هونەری پێشکەش بە پێشمەرگە و شنگال کرد.

 

Back to top button