ئەمە بکە و ئازاری ددانت نامێنێ

ئازاری ددان یەکێکە لەو کێشە تەندروستییانەی زۆربەی کەس پێیەوە بێزار دەبێت، چارەسەرێکی سروشتیش بۆ ئەم کێشەیە ھەیە.

ماڵپەڕی (ھێفتی) ڕێکارێکی سروشتی بۆ ئەو کەسانە خستووەتە ڕوو، کە بەھۆی ئازاری ددانەوە بێزار بوونە، بۆ ئەم ڕێکارەش پێویستت بە نیو کەوچکی چای پاودەری قەرنەفل (Clove) و نیو کەوچکی چای ڕۆنی گوێزی ھیندی ھەیە.

سەرەتا ئەو دوو پێکھاتە خۆراکییە تێکەڵ بکە، پاشان دڵۆپێکی بخەرە سەر ئەو ددانەی ئازاری ھەیە، دوای پێنج خولەک گیراوەکە لەنێو دەمتدا فڕێ بدە، بەمەش ئازارەکەی کەم دەبێتەوە، ئەگەر لە ڕۆژێکیشدا سێ جار ئەم ڕێکارە دووبارە بکەیتەوە، ئازارەکەی بە تەواوەتی نامێنێ.

Back to top button