هیوا و ئاواتەكانی میسی لە 2019

لیۆنێل میسی ئەستێرەی یەكەم و كاپتنی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نزیكە پێ بنێتە نێو ساڵی 2019 و بێگومان لە ساڵی نوێشدا چەندان هیوای ئاواتی هەیە لە تۆپی پێ بەدەستیان بێنێ.

میسی لە ساڵی 2018 توانیبووی ناسناوەكانی خولی ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیا و جامی سوپەری ئیسپانیا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەدەستبێنێ، لە خەڵاتی تاكیشدا توانیبووی پێڵاوی زێڕینی وەرزی 2017-2018 بەدەستبێنێ دوای ئەوەی بە گۆڵكاری خولی ئیسپانیا هاتبووە دەستنیشانكردن.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی لە راپۆرتێكدا ئەو هیوا و ئاواتانەی میسی ئاشكرا كرد كە هەوڵیان بۆ دەدات لە ساڵی نوێی 2019 بەدەستیان بێنێ.

1- ناسناوی گۆڵكاری خولی ئیسپانیا بۆ شەشەمجار لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا دوای ئەوەی لە وەرزەكانی 2-19-2010، 2011-2012، 2012-2013، 2016-2017 و 2017-2018 بەدەستی هێنابوون.

2- بەدەستهێنانی خەڵاتی پێڵاوی زێڕین بۆ شەشەمجار بە تۆماركردنی زۆرترین گۆڵ لە خولی ئیسپانیا و خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.

3- بەدەستهێنانی ناسناوی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بۆ پێنجەمجار لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دوای ساڵەكانی 2006، 2009، 2011 و 2015.

4- زیادكردنی ژمارەی سەركەوتنەكان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا كە تا ئێستا 324 سەركەوتنی لە كۆی 433 یارییدا تۆمار كردووە و تەنیا 11 سەركەوتنی ماوە پێش ژمارە پێوانەییەكەی ئیكەر كاسیاس لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بكەوێتەوە.

5- تێپەڕاندنی گۆڵی ژمارە 400 لە خولی ئیسپانیا، میسی پێش تەواوبوونی ساڵی 2018 توانیبووی ژمارەی گۆڵەكانی بكات بە 398 گۆڵ.

6- گەیشتن بە ژمارە پێوانەییەكەی پێلێ كە 643 گۆڵی لەگەڵ یانەیەك كە یانەی سانتۆسی بەڕازیلییە هەیە، میسی ئێستا لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكاندا 573 گۆڵی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە هەیە و بێگومان لە ساڵی 2019 دەتوانێ لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكەی پێلێ نزیك ببێتەوە.

7- لەباوەشكردنی خەڵاتی باڵۆن دۆڕ (تۆپی زێڕین)ی شەشەم وەك باشترین یاریزانی 2019ی جیهان، بێگومان میسی خەون بەوە دەبینێ دووبارە بتوانێ جارێكی تر باڵۆن دۆر لە باوەش بگرێتەوە دوای ئەوەی ماوەی 3 ساڵە لێی دوور كەوتۆتەوە كە ساڵانی 2016 و 2017 بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو و ئەمساڵیش درا بە لوكا مۆدریچ.

8- شكاندنی ژمارەی پێوانەیی هاوڕێكەی پێشووی ئەندرێس ئینێستا لە بەشداریكردنی زۆرترین یاریی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەدا، میسی تا ئێستا بەشداریی لە 657 یاریی یانەكەیدا كردووە و لەبەرامبەریشدا ئینێستا بەشداریی لە 674 یاری یانەكەی كردبوو.

 

Back to top button