گواردیۆلا: هەست بە بێ ئومێدیه‌كی زۆر دەکەم

راهێنەری مانچستەر سیتی هەست بە بێ ئومێدی دەکات و تەئکیدیش دەکاتەوە کە دەتوانێت ئەم دۆخە خراپ تێپەرێنێت. یانەى مانچستەر سیتی لەماوەى رابردودا توشی سێ شکست هاتوەو لە رکابەری کردنی لیڤەرپوڵ بۆ خولی ئینگلتەرا دورکەوتۆتەوە. گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی دوپاتیکردەوە کە پێش هەموو شتێک سەیری خۆی دەکات بۆ ئەوەى بزانێت هۆکاری کێشەکان لەکوێدایە. وتیشی: بە دۆڕاندن و بردنەوە هەمومان پێکەوەین و پشتگیری یەکتر دەکەین بۆ ئەوەى بە بەهێزی بگەرێینەوە. ئاماژەى بەوەشدا کە متمانەى بە خۆی و یاریزانەکان هەیە کە بە بەهێزی بگەرێنەوە. لە بەشێکی تری قسەکانیدا گواردیۆلا دوپاتیکردەوە کە پێویستە بیسەلمێنێت کە ئەو سەلامەتە و هیچ کێشەیەکی تەکتیکی نییە و ئامادەشە بۆ ئەم تەحەدایەى کە روبەروی بۆتەوە.

Back to top button