نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد .. بزانه‌ گه‌یشتۆته‌ چه‌ند.؟

ئەمڕۆ دووشەم هەفتەیەکی تر لە بازاڕی بۆڕسە کرایەوە و لە سەعاتەکانی یەکەمی ئەو بازاڕەش نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

کۆتایی هەفتەی رابردووی بازاڕی بۆڕسە نرخی هەر بەرمیلێک لە نەوت بە 53دۆلار داخرابوو و لە چەند سەعاتی رابردووشدا نرخەکەی بۆ 53دۆلار و 80 سەنت هەڵکشاوە، بەگوێرەی DAILYFXهەفتەی رابردوو لە ماوەی پێنج رۆژی بازاڕەكە جگە لە رۆژی چوارشەم كە نرخی نەوت بە رێژەیەكی بەرچاو هەڵكشابوو، لە سەرجەم رۆژەكانی تر دابەزینی تۆمار كرد.

یەكێك لە گرنگترین هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەمەریكا گوشارێكی زۆری خستە سەر سعوودیە و وڵاتانی تری بەرهەمهێنەری نەوت تا ئاستی بەرهەمهێنان بەرز بكەنەوە، ئەم ئامادەكارییەش پێش سەپاندنی سزاكان دژی ئێران دەستی پێ كرد و كاتێكیش سزاكان دەستی پێ كرد، ئەمەریكا شەش وڵاتی سەربەست كرد لەوەی نەوتی ئێران بكڕن و بەم كارەشی ئاستی خستنەڕووی نەوتی بەرز كردەوە.

سەرەڕای ئەوەی كە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی ئۆپێك بڕیاریان دا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكەنەوە و لە سەرەتای ساڵی نوێوە دەست بە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە بكەن هێشتا نەوت لە دابەزیندایە، كه‌ بە هاوكاری رووسیا لە كۆبوونەوەی ئەمدواییەیاندا كە شەشی كانوونی یەكەم دەستی پێ كردبوو بڕیاریان دا رۆژانە ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكەنەوە .

 

 

Back to top button