ئەمانە بکە و ورگت بچووك دەبێتەوە

بۆ ئەوەی ورگ بچووک بێتەوە و کێشی لەش دابەزێت، پێویستە کرداری ھەرسکردنی مرۆڤ باش بێت، بۆ باشکردنی ئەو کردارانەش، چەند ڕێکارێک ھەن.

توێژینەوە زانستییە نوێیەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەگەر کرداری ھەرسکردنی مرۆڤ باش بێت، ئەو کاتە مرۆڤ بە ئاسانی قەڵەو نابێت و ورگیشی گەورە نابێت، بۆ ئەوەی ورگیشت بچووک بێت و قەڵەو نەبیت، ھەروەھا کرداری ھەرسکردنت باش بێت، ئەم ڕێکارانە بگرە بەر:

– ڕێژیمی قورس مەکە، تەنیا ئەو خواردنانە کەم بخۆ، کە ڕێژەیەکی زۆری کالۆرییان تێدایە.

– ڕۆژانە ھەر سێ ژەم بخۆ، چونکە بە تێپەڕکردنی ژەمێک، ئەگەری قەڵەوبوون و گەورەبوونی ورگت زیاتر دەبێت.

– ڕۆژانە لە ھەشت کاتژمێر کەمتر مەخەوە و ھەوڵ بدە، نەگاتە 10 کاتژمێر.

– ھەموو ڕۆژێک کات بۆ وەرزشکردن دابنێ.

– ڕۆژانە کوپێک، یان دوو کوپ چای سەوز بخۆرەوە، چونکە چای سەوز سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێشی لەش ھەیە، ھەروەھا چەندین سوود بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت.

– ھەوڵ بدە بەشێک لەو خواردنانەی دەیانخۆیت، توون (تیژ) بن و بیبەری سروشتی بۆ توونکردنی، بەکار ھێنرابێت.

Back to top button