دۆناڵد ترەمپ چارەنووسی کورد لە سووریا ئاشکرا دەکات

لینزی گراھام، سیناتۆری كۆمارییەكان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، گاراهام رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سوورە لەسەر ئەوەی ھەر كشانەوەیەكی ئەمەریكا لە سووریا بەبێ بەدیهێنانی سێ ئامانج نەبێت.

ئامانجەکانیش بریتین لە: یەكەم، داعش بە تەواوی لەناوچووبێت. دووەمیان، ئێران لە سووریا گەشە نەكات و ھەژموونی فراوان نەبێت. سێیەمیشیان، ئەوەیە كە ھاوپەیمانە كوردەكانمان پارێزراوبن.

ئەو سیناتۆرە لەبارەی پرسی سووریا رایگەیاند: سەرۆك تره‌مپ نیگەرانە لە هەژموونی ئێران بەوەی رێگایەکی تەختی ناردنی چەک لە تارانەوە بۆ بەیروت هەیە.

لەبارەی هێزە کوردییەکان، گراهام گووتی: سەرۆك تره‌مپ قسە لەگەڵ تورکیا دەکات تاکو دڵنیا بێت جەنگ لەگەڵ هاوپەیمانە کوردەکانمان روونادات. سەبارەت بە نیگەرانیەکانی تورکیاش لە یەپەگە، دەکرێت ناوچەی پارێزراو دروستبکرێت.

پێشی وایە: “جەنگی کورد و تورکیا، ئێران دەکاتە براوەیەکی گەورە لە سووریا”.

گراهام لە کۆتایی قسەکانی ئاشکرای کرد کە ئەمەریکا نایەوێت ئەزموونی عێراق دووبارە بکاتەوە، تاکو داعش لە سووریا لەناو نەبرێت، ئەمەریکا لە چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت.

لیندزی گراھام، سیناتۆری كۆمارییەكانە و بە دۆستێكی نزیكی كورد دەناسرێت و بە راشكاویش دژی كشانەوەی ئەمەریكا لە سووریا وەستایەوە و رایگەیاندبوو، بڕیارەكە كوردەكان دەخاتە مەترسییەوە.

 

Back to top button