دیاركردنى مه‌سرور بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به ڕووداوێكى گرنگى 2018 داده‌نرێت
ئه‌مڕۆ كۆتا ڕۆژی ساڵه یه‌كێك له‌و ڕووداوه سیاسییه گرنگانه‌ى كه له ساڵى 2018 بڕیارى له‌سه‌ر درا، دیاركردنى مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان بوو بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى كوردستان.
دواى ئه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان توانى 45 كورسی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ده‌ست بێنێت و دواتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه بڕیار درا به دیاركردنى مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو، تا ئێسته‌یش گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانى ئه‌و حكوومه‌ته به‌رده‌وامه.
گه‌لاوێژ عوبێد ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان پێى وایه، یه‌كێك له ڕووداوه سیاسییه گرنگه‌كانى ساڵى 2018 دیاركردنى مه‌سروور بارزانى بوو بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان.
گه‌لاوێژ عوبێد، پارتى ده‌یه‌وێ له ڕێى دانانى كه‌سێكى به‌هێز كه مه‌سرور بارزانییه‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان دروشمه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات كه بریتییه له كوردستانێكى به‌هێز.
مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه، ئێستا كاندیدى پارتییه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان و له‌كاتى دیاریكردنى بۆ ئه‌و پۆسته، زۆر له هاووڵاتییان و چاودێران پێیان وابوو ئه‌وه گۆڕانكارییه‌كى ڕژد و گه‌وره‌یه له پرۆسه‌ى حوكمڕانى كوردستان.