كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند .. به‌فر بارین ده‌ستپێده‌كات

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی كاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی كردووەتە ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك ناوچە باران و لە ھەندێكی دیكەش بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچە باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

Back to top button