سكاڵایی یاسایی له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح تۆمار ده‌كرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/12/dana-taib-manmy.jpg)
ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی شاری سلێمانی به هۆی خه‌رجنه‌كردنی شایسته داراییه‌كانیانه‌وه، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق تۆمار ده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌نووس دانا ته‌یب مه‌نمی له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ ۆ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی سۆمه‌رییه نیووز ، ڕایگه‌یاند: “زیاتر له 10 رۆژنامه‌نووس و میدیاكارین له پارێزگای سلێمانی، ده‌ستمان به جووڵاندنی سكاڵای یاسایی كردووه دژی به‌رهه‌م ساڵح كه خاوه‌نی ئه‌و دامه‌زراوه میدیاییه‌یه كه شایسته داراییه‌كانی ئێمه‌یان نه‌داوه”.
رۆژنامه‌نووس دانا ته‌یب مه‌نمی ده‌شڵێت : “ئێمه گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه میدیاییه‌كه هه‌یه و له‌سه‌ریان پێویسته پاره‌كانمان بده‌نه‌وه، به‌ڵام پشت به به‌رهه‌م ساڵح ده‌به‌ستن كه خاوه‌نی دامه‌زراوه‌كه‌یه”.
هه‌روه‌ها گوتیشی : “هاوكاره‌كانم منیان سه‌رپشك كردووه له بری ئه‌وانیش قسه بكه‌م و دوای پشووی سه‌ری ساڵی نوێ رێوشوێنه یاساییه‌كان ته‌واو ده‌بن، به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی، هه‌ژموونی به‌رهه‌م ساڵح بقۆزنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌مان لێبكه‌ن، به‌ڵام ئێمه سوورین له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانمان”.
رۆژی ١٩ی٩ی٢٠١٨، بەرھەم ساڵح دوای نزیکەی پێنج مانگ جیابوونەوەی لە یەکێتی و دروستکردنی حزبێک بەناوی ھاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، حزبەکەی خۆی بەجێ ھێشت و له‌پێناو پله‌و پۆست‌دا گەڕایەوە ناو یەکێتی و لە ھەمان رۆژ بووە کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق.