كچه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن قسه‌كانی باوكی بڵاوده‌كاته‌وه
ره‌غد سه‌دام، كچی سه‌دام حوسێنی سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراق له 12ـه‌مین ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی باوكی دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له تویتێكدا ئه‌و قسانه‌ی باوكی پێش له سێداره‌دانی بڵاوده‌كاته‌وه.
مێژووی قسه‌كانی سه‌دام حوسێن ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌رواری 26ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2006 له تویتی كچه‌كه‌یدا سه‌دام حوسێن ده‌ڵێت : “ئه‌ی گه‌لی عێراقی وه‌فادار و رێزدار، به‌و خودایه به‌به‌زه‌ییه ده‌تانسپێرم، كه هیچ چاكه‌یه‌ك لای ئه‌و بزر نابێت و مرۆڤی باوه‌ڕدار و راستگۆ و ده‌ستپاك بێ هیوا ناكات”.
به‌گوێره‌ی تویته‌كه‌ی ره‌غد كچی سه‌دام حوسێن ، په‌یامه‌كه‌ی به گوتنی “ألله أكبر” ته‌واو كردووه‌و دوای ته‌واوكردنی ووشه‌ی الله اكبر گوتبووی: ” من سه‌دام حوسێن، سه‌رۆك كۆماری عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، به‌غدا، 26ی12ی2006 زاینی”.
سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووتری له‌سێداره‌دراوی عێراق به كوشتن و ئه‌نفالكردنی 180 هه‌زار كوردی بێ‌تاوان و سووتاندنی زیاتر له 4 هه‌زار 500 گوندی كوردستان تاوانبار بوو، وێڕای زوڵم و سته‌مكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له‌ناو خه‌ڵك.