ترامپ له‌ پێش هیلاری دایه‌وه‌

خواكوڕك

به‌پێ دواین ڕاپرسی هاوبه‌شی كه‌ناڵی “ABC ” و ڕۆژنامه‌ی Washington Post ئاماژه‌كانی دوایین ڕاپرسیه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ر‌یانخست كه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ دۆناڵد ترامپ گه‌شته‌ خاڵێك پێش ڕكابره‌كه‌ی به‌ ڕێژه‌ی 46%، هاوكات هێلاری كلنتون گه‌شته‌ 45% و ڕێژه‌ی خاڵه‌كانی حه‌وت خاڵ دابه‌زینی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

عبدالحكیم فوقه‌را ڕاوێژكار و شرۆڤه‌كاری میدیایی له‌ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ ده‌ڵێت، راسته‌ پێشكه‌وتنی ترامپ ته‌نها خاڵێكه‌ له‌ پێش هێلاری به‌لام گرنگی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ترامپ سه‌ر‌كه‌وتنی وا له‌ ماوه‌ی ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ تۆمار بكات، هاوكات ئاماژه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی خاڵه‌كان كه‌ له‌ كۆتاییدا ڕۆڵی ده‌بێت له‌ ته‌واوی پرۆسه‌ی كه‌مپه‌ین و چاڵاكیه‌ میدیاییه‌كان.

ئه‌م شرۆڤه‌كاره‌ ده‌شڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كی كاریگه‌ر هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ و ئاشكراكردنی دوسیه‌ی ئیمه‌یله‌ تایبه‌ته‌كانی هێلاری كلینتۆن له‌ لایه‌ن نوسینگه‌ی فیدڕاڵی لێكۆڵینه‌وكان (FBI) له‌ لایه‌ن (جۆمس كۆمی) هۆكارێكی سه‌ركییه‌ كه‌ ڕۆڵی هه‌بووه‌ له‌ دابه‌زینی ڕێژه‌ی هه‌واداران و ده‌گده‌رانی هیلاری.

هاوكات كۆشكی سپی به‌ دووری زانی كات و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاشكراكردنی دوسییه‌ی ئیمه‌یله‌ تایبه‌ته‌كانی هێڵاری كلینتۆن له‌ لایه‌ن نوسینگه‌ی فیدڕاڵی لێكۆڵینه‌وكان (FBI) و (جۆمس كۆمی) په‌یوه‌ندی به‌ كه‌مپه‌ینه‌كانی سه‌رۆكاتیه‌وه‌ هه‌بێت و بتوانێ ئه‌م دۆسیه‌یه‌ كاریگه‌ری له‌ كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی به‌ربژێری دیموكراته‌كان هێلاری كلینتۆنه‌وه‌ هه‌بێت.

سه‌رچاوه‌ Washington post ABC News/ وه‌گێڕانی خواكوڕك

Back to top button