دیكتاتۆره‌ گه‌نجه‌كه‌ داوای داماڵینی چەکی ئەتۆمیی و بەدیهێنانی ئاشتی له‌ سه‌رۆكی كۆریای باشور ده‌كات

کیم جۆن ئۆنگ، سەرۆکی کۆریای باکوور لە نامەیەکیدا بۆ موون جای ئین، سەرۆکی کۆریای باشوور داوای ئاشتی و یەکتر بینین دەکات.

له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 2018 سەرۆکی کۆریای باکوور نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی كۆریای باشور ده‌كات و له‌ ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” داوای لێبوردن دەکەم کە نەمانتوانی بۆ جاری چوارەم لە ساڵی 2018 یەک ببینین، بەڵام ئارەزوویەکەی زۆرم هەیە بە نزیکترین کات بتبینم”.

کیم جۆن ئۆنگ، سەرۆکی کۆریای باکوور نوسیویه‌تی و دەشڵێت: “دەمەوێت باسی داماڵینی چەکی ئەتۆمیی و بەدیهێنانی ئاشتی بکەین لە نیمچە دوورگە دابەشکراوەکان”.

لای خۆیه‌وه‌ ” مون جای ئین ” سه‌رۆكی كۆریای باشور وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و  ده‌ڵێت : “زۆر دڵخۆشم بەوەی کیم دەیەوێت لە ساڵی داهاتوو یەک ببینین و باس لە کێشەکان بکەین”.

سەرۆکی کۆریای باشوور بۆ سه‌رۆكی كۆریای باكوری نوسیووه‌و ده‌شڵێـت: “ئەگەر ئێمە بە رێزەوە یەک ببینین، هیچ شتێک نییە کە نەتوانین بەدەستی بهێنین. کاتێکی زۆری ویست تا گەیشتین بە ئێرە و زۆر شت لە ماوەی ساڵێکدا گۆڕا”.

جەنگی نێوان هەردوو کۆریای باكورو باشور 65 ساڵ هه‌ردوو وڵاتی له‌ یه‌كتر دوورخسته‌وه‌ ،به‌ڵام لە ماوەی چەند مانگی رابردوو، هەردوو کۆریا هەنگاویی باشیان بەرەو ئاشتیی ناوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی ئایندە، پەیوەندییەکان بە تەواوی ئاسایی ببنەوە.

Back to top button