كه‌ركوك به‌هۆی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ به‌رپرسانی كورد له‌ پۆسته‌كانیان لاده‌برێن

له‌ دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر لادانی بەرپرسانی كورد لە پۆستەكانیان لە پارێزگای كەركووك و لە چوارچێوەی پرۆسەی بە عەرەبكردنەوەدا بەردەوامه‌ ، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی كەركووك كە كوردێك بوو لە پۆستەكەی لابرا، ئێستاش لە نوێترین بڕیاری بەڕێوەبەری گشتیی ئێستای تەندروستیی كەركووك لادراوه‌ .

به‌ پێی زانیارییه‌كانی  ” خــواكــوڕك ” بەڕێوەبەری گشتیی ئێستای تەندروستیی كەركووك و  زۆرینەی بەرپرسانی بەشەكانی ناو نەخۆشخانەی گشتی ئازادی و كۆماری شاری كەركووك كە دوو گەورەترین نەخۆشخانەی حكوومی شاری كەركووكن لە پۆستەكانیان لاداوە و كەسانی عەرەب و توركمانی شیعە لە شوێنەكانیان دانراون.

هاوكات له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌ هۆی بڕیاره‌كانی راكان جبووری پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك ناسیح شوانی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش و لاوانی كەركووك لە پۆستەكەی لابرا و كەسێكی عەرەب لە شوێنەكەی دانرا.

16ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هاوكاریی  هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانیه‌كانیان كرد بۆ داگیركردنی كه‌ركوك، دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کورد پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە دەست داوە و بە بریارێکی حکومەتی عێراق پارێزگارێکی سەپێنراوو دانراوە بۆ شاری کەرکوک.

Back to top button