فازیل به‌شاره‌تی : خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر تاوان و خیانەتێکی گەورەیه‌و ناسڕێتەوە
ساڵێك و 2 مانگ بەسەر خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر تێده‌په‌رێت لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌رو گروپه‌كه‌ی كه خاوه‌نداریه‌تی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ریان ده‌كرد و خەنجەری ژاهراویان لە پشتی کورد دا ،ئاماده‌نین دان به تاوانه‌كانیاندا بنێن و داوای لێبوردن له خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن .
فازل بەشارەتی، به‌رپرسی پێشووی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان ، ڕاگەیاند: “ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر تاوان و خیانەتێکی گەورە بووە و ھیچ تاوانێک بەو شکڵە بە تێپەڕیو ناژمێردرێت، بێگومان ھەر ڕووداوێکی باش و خراپ ئەگەر کەسێکی دیاریکراو، یان کۆمەڵێک کەسایەتی ئەنجامی بدەن، ھەرگیز کاڵ نابێتەوە و دەچێتە لاپەڕی مێژووەوە، بۆیە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ناسڕێتەوە و بە ڕابردوو ھەژمار ناکرێ و لە مێژوودا ڕەگی داکوتاوە“.
به‌رپرسی پێشووی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌شڵێت :” ھەر کەسێک تاوانێکی دیاریکراو ئەنجام بدات، پێش ھەموو شتێک لایەنی بەرپرسی خۆی لە تاوانەکە بەرپرسیارە، چونکە ئەگەر لایەنی بەرپرسی خۆی بەرامبەر تاوانەکە ھەڵوێستی نەبوو، ئەوکاتە دەبێ میللەت بەرامبەر تاوانەکە ھەڵوێستی ھەبێت، چونکە تاوانەکە بەرامبەر میللەت کراوە و خەڵکی بەھۆی ئەو کارەساتەوە زەرەرمەند بووە. ”١٦ی ئۆکتۆبەریش ڕەنجی ھەزارەھا پێشمەرگە بەهۆیەوە بەخەسار چووە“.
فازیل به‌شاره‌تی گوتیشی :” خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ڕووداوێکی ئاسایی نییە تاوەکوو قابیلی چاوپۆشی و لێ‌خۆش بوون بێت ، پێویستە مامەڵەی تاوان لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت کە ڕووداوی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەریان ئەنجام داوە، بێگومان ئەگەر ئەو ڕووداوە لە وڵاتێکی دیموکراسیدا ئەنجام بدرایە، ڕاستەوخۆ تاوانبارانی ڕاپێچی دادگا دەکران و سزا دەدران”.
16ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاوكاریی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كانیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك داگێر بكرێت .