هه‌ولێر هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ئه‌نجام دراوه‌ تا بە شێوەیەكی ئارام جەژنی سەری ساڵ بكرێتەوە

جیهان نزیك دەبێتەوە لە كۆتایی ساڵی 2018 و سەرەتای ساڵی 2019 ، له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگی ساڵی نوێی زاینییه‌وه‌ ،بەڕێوەبەری پۆلیسی هه‌ولێر  دەڵێ: لە پاشنیوەڕۆوە ھێزە ئەمنییەكان دەكەونە ئامادەباشییەوە و پلانێكی تۆكمە بۆ پاراستنی رەوشی ئەمنی دانراوە.

 لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، ڕایگه‌یاند: “لیژنەی ئەمنیی پارێزگای ھەولێر لە رۆژی ٢٥ی مانگەوە پلانێكی ئەمنیی تۆكمەی بۆ پشووەكانی سەری ساڵی زایینی داناوە و لە چەند رۆژی رابردوودا لایەنە ئەمنییەكان كەوتوونەتە ئامادەباشییەوە، بۆ ئەوەی لە كەشێكی ئارامدا سەری ساڵ بەڕێ بكەین و پێشوازی لە ساڵی نوێی ٢٠١٩ بكەین، ئەمڕۆیش ١٠٠%ی پلانەكە جێبەجێ دەكرێت و ھەموو ئامادەكارییەك كراوە لە ڕووی ئەمنییەوە تا ئەمشەو بە شێوەیەكی ئارام جەژنی سەری ساڵ بكرێتەوە”.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، گوتیشی: “بڕیارە ئەمشە و لە نێو سەنتەری شاری ھەولێر و شارەدێی عەینكاوە ٨٢ ئاھەنگی جۆراوجۆر بەڕێوە بچن و ئاساییش لەگەڵ پۆلیس و پۆلیسی ھاتوچۆ و نەھێشتنی تاوان، تا بەیانی لە ئەركدا دەبن بۆ ئەوەی ھیچ كێشەیەك روو نەدات، ھەر كەسێكیش بیەوێ كێشە بنێتەوە و خۆشیی جەژن لە ھاووڵاتیان تێك بدات، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت و بەپێی یاسا سزای توندی ھەیە”.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ده‌شڵێت : “تا ئێستا زیاتر لە پەنجا ھەزار میوان لە دەرەوەی شاری ھەولێرەوە بۆ بەشداری كردن لە ئاھەنگی سەری ساڵ گەییشتوونەتە شاری ھەولێر و پێشبینی دەكرێت ژمارەی میوانانی شاری ھەولێر بگاتە زیاتر لە ٦٠ ھەزار كەس، كە لە وڵاتانی بیانی و ناوچەكانی دیكەی عێراقەوە روویان لە پایتەختی ھەرێمی كوردستان كردووە”.

Back to top button