نادر ڕۆستی : هاتنی گه‌شتیاران له‌ زیادبووندایه‌

به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی زاینییه‌وه‌ ھۆتێل و میوانخانەكانی ھەرێمی كوردستان پڕ بوون لە گەشتیار، بۆیە پێشبینی دەكرێت بۆ سەری ساڵ ژمارەی گەشتیاران دوو ھێندەی ساڵی ڕابردوو بێت ، ئه‌مه‌ قسه‌ی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستانه‌.

نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: “ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەرێمی كوردستان رۆژ بەرۆژ لە زیادبووندایە بۆ جەژنی سەری ساڵ و ھەر لە ئێستاوە هۆتێل و میوانخانەكانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆك پڕ بوون لە گەشتیار، بۆیە پێشبینی دەكرێت ژمارەی گەشتیاران زۆر زیاتر بێت بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو”.

گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان گوتیشی: “ساڵی ڕابردوو بۆ جەژنی سەری ساڵ ٥٤ھەزار گەشتیار ھاتبوونە ھەرێمی كوردستان، بۆیە ئەمساڵ پێشبینی دەكرێت بۆ ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بۆ نزیكەی دوو ھێندە زیاتر بێت، چونكە لە ھەموو ڕوویەكەوە كەشەكە لەبارترە”.

نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێم دەشڵێ: “چەندین ھۆكار ھەن كە ژمارەی گەشتیاران بۆ ھەرێمی كوردستان زیاتر بێت، لەبەر ئەوەی لە ئێستادا ساڵ بە ساڵ ژمارەی گەشتیاران لە زیادبووندایە بەپێی ئەو پلانەی كاریان لەسەر كردووە و، ھۆكارەكانی زیادبوونی گەشتیارانیش ئەوەن كە شەڕی داعش نەماوە و دۆخی ئابووری باشتر بووە و پەیوەندیی نێوان ھەرێم و بەغدایش ئاساییە و دۆخی ناوچەكە ئارامترە”.

Back to top button