ئاماری لهسێدارهدانی هاوڵاتیانی كورد له ئێران ئاشكرا دهكرێت
ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ له راپۆرتێكدا ژماره هاوڵاتیه كوردهكان ئاشكرا دهكات كه لهساڵی (2018) لە بەندیخانەكانی ئێران لەسێدارە دراون.
ڕێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ له ئامارێكدا ڕایگهیاند :” لە ماوەی ساڵی (٢٠١٨) به لانیكەم (٦٩) هاووڵاتیی كورد لە ئێران لەسێدارە دراون، وه كەسێكیان لە پێش چاوی خەڵك لەسێدارە دراوە،وه ( ٦ ) كەس بە تۆمەتی چالاكی سیاسی، (٩ ) كەس بە تۆمەتی چالاكی مەزهەبی، (٤٦) كەس بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست، (٦ ) كەس بە تۆمەتی بازرگانی كردن بە ماددە هۆشبهرهكان و دوو كەسیش بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی لەسێدارە دراون”.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو دهشلێت:” زۆرترین ئەو كەسانەی لەسێدارە دراون خەڵكی پارێزگای ورمێ بوون كە لە ساڵی (٢٠١٨) دا (٣٠) هاووڵاتی كورد لەسێدارە دراون و لەپارێزگای كرماشان (٢٢) كەس، لوڕستان (٦ ) كەس، سنە (٥ ) كەس، ئیلام ( ٥ ) كەس و لە خوراسانیش یەك هاووڵاتیی كورد لەسێدارە دراوە، وه ئهمساڵ منداڵێك و سێ ژن و دوو هاووڵاتی كە تەمەنیان سەرووی ٥٠ ساڵ بووە (٥٧ و ٦٣) ساڵە لە بەندیخانەكانی كوردستان لەسێدارە دراون.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئهوهشی ئاماژهشی بهوه داوه، لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی كورد بە بەراورد لەگەڵ ساڵی (٢٠١٧) كە لەو ساڵەدا (١١٢) هاووڵاتیی كورد لەسێدارە درابوون، (٣٨٪ )كەمی كردووە.
لەلایەكی دیكەوە و هەر لەماوەی ساڵی (٢٠١٨) دا، (١٠ ) چالاكی مەزهەبی، (٣ ) چالاكی سیاسی و (٣ ) منداڵی كورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوكمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.