هێزێكی سه‌ربه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌چنه سه‌ر ماڵی حه‌یده‌ر عه‌بادی له ناوچه‌ی سه‌وز
ناوچه‌ی سه‌وز ده‌كه‌وێته ناوه‌راستی به‌غدادی پایته‌خت و ناوچه‌یه‌كی نێو ده‌وڵه‌تیه و چه‌ندین باره‌گای حكومی و دیبلۆماسی لێیه، له‌سه‌روی هه‌مویان باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باره‌گای رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا .
عه‌لى سنه‌ید، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی نه‌سڕ، ڕایگه‌یاند: “به‌رپرسی ده‌سته‌ى پاسه‌وانانى عادل عه‌بدولمه‌هدی، چووه‌ته سه‌ر ماڵى عه‌بادى، بۆیه ئێمه گله‌ییمان له سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه، كه چۆن ڕێگه ده‌دات به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه بكات، هه‌رچه‌نده پێش مانگێك زیاتر عه‌بادی ئه‌و ڤێلایه‌ی ڕاده‌ست كردووه‌ته‌وه”.
سه‌ركرده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ، گوتیشی :” كاتێك هێزه‌كه چووه‌ته سه‌ر ڤێلاكه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو له‌وێ نه‌بووه، ته‌نها پاسه‌وانه‌كانى گه‌ڕابوونه‌وه بۆ پاراستنى ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى خاوه‌ندارێتییان بۆ عه‌بادی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام باره‌گاكه قوفڵ دراوه و به‌فه‌رمانى به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانى عه‌بدولمه‌هدی، پاسه‌وانى دیكه‌ى بۆ دانراوه”.