جەمال پوور كەریم ئەندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دهستی لهكاركێشایهوه
جەمال پوور كەریم ئەندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و میدیاكارێكی دیارو بهرچاوی ئهو حزبه دهستی له كار كێشایهوه .
جەمال پوور كەریم ئەندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك له ههژماری تایبهتی خۆی نوسیویهتی و دهڵێت :” له ڕێگەی ئەو نوسراوەیەوە ڕایدەگەیەنم کە لەم ڕێکەوتەوە هیچ چەشنە پێوەندییەکی تەشکیلاتی و ئەندامیەتیم بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە نەماوە ، باوەڕم بە سەربەخۆیی نەتەوەکەم و هەنگاو نان بۆ دروست بوونی کیانێکی سەربەخۆ لە کوردستانی داگیر کراو لە لایەن ئێرانەوە هەیە”.
له بهشێكی تری نوسینهكهیدا جهمال پوور كهریم دهشڵێت :” فیدرالیزم و مۆدێلەکانی لەم چەشنە ناتوانن وەڵامدەری ویست و داخوازیی نەتەوەکەم بۆ ڕزگاری لە ژێر دەستەیی بن” .
جهمال پور كهریم میدیاكارو ئهندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دهلێت:” سەری ڕێز و کڕنۆش لە بەرانبەر خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دادەنەوێنم و تا دوایین دڵۆپی خوێن بە ڕێبازی دێموکرات و شەهیدان پێشەوا قازی ، قاسملوو و شەڕەفکەندی وەفادارم”.
له كۆتایی نوسینهكهیدا دهشڵێت :” پاش دەربڕینی هەڵوێستەکانم لە پێوەندی بە سەربەخۆیی کوردستانی ڕۆژهەڵات، کۆمەڵێک حیزبی پان ئێرانی و بەشێک لەو لایەنانەی خواستی فیدڕالیان بۆ ئێران هەیە، فشاریان خستۆتە سەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەر بۆیە لە بەر ئەوەی نامەوێ کێشە و لەمپەر بم لە بەردەم سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، واز لە ئەندامیەتی لەو حیزبە دێنم و وەک کەسێکی سەربەخۆ درێژە بە کار و چالاکییەکانم دەدەم”.